ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی خاوه‌ن كیڵگه په‌له‌وه‌رییكان له ئێران دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان مه‌عیشه‌تیان له به‌رده‌م پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاووڵاتیانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان، خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچووی پیشه‌كه‌یان، پێدانی پشكی خواردنی مریشك و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون. شایانی باسه هاووڵاتیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
