به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران به‌رده‌وامیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له ئێران دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران له زانكۆكانی تاران، شه‌هید به‌هه‌شتی، خاجه نه‌سیر، عه‌لامه ته‌باته‌بایی وئه‌میر كه‌بیر له شاری تاران و هه‌روه‌ها له زانكۆی علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه ئابوورییه‌كانی ڕژیم و خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك له ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان له لایه‌ن هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیمه‌وه، حه‌وت خوێندكار له زانكۆی شاری تاران به ناوه‌كانی “عارف هادی نه‌ژاد، موبین ئه‌مینیان، مانی ئیدی، مۆژان مه‌هدی زاده، نگار مه‌هدی نیا، شایان دێهكۆردی ئاده‌می و شاهین شكوهی، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه و ئازاردانیان، ٦ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ئازاد كراون، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی “شاهین شكوهی “زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
