ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێران جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بایه‌خ نه‌دان به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، لۆردگان، خوڕه‌م ئاوا، سه‌راوڵه، ئیلام، مه‌لكشاهی، ده‌ڕه‌شه‌هر، كرماشان، ئیسفه‌هان و ده‌یان شاری دیكه، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكه‌ی حكومه‌ت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه و هه‌روه‌ها سزازدانی تاونبارانی دژ به خه‌ڵك بوون. شایانی باسه ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له مه‌لكشاهی ئیلام به توندی له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه سه‌ركوت كراوه، ٨ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و به ده‌یان هاووڵاتی بریندار بوون.
