ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تای، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له كوردستان و ئێران كه به هۆی خراپی دۆخی ئابووری و ژیانی خه‌ڵك له شاری تارانه‌وه ده‌ستیپێكردبوو، له چه‌ندین شار به‌رده‌وام بوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی تاران، كرماشان، مه‌شهه‌د، یه‌زد، شیراز، نه‌جه‌ف ئاباد، ئیسفه‌هان، قشم و چه‌ندین شاری دیكه، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان و دۆلار، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری كرماشان، بازاڕی شوش و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكەی سەربه شاری تاران، ڕووبه‌ڕووی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری و مقاومه‌تی ناڕازیان، ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون.
