ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی میللی فولادی ئێران له ئه‌هواز، له ١٢مین ڕۆژدا به‌رده‌وامیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌پرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌م دوو حه‌فته‌دا باره‌ها هه‌وڵیان داوه به دانی به‌ڵێنی درۆ به كرێكارانی ناڕازی ئه‌و شیركه‌ته، كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بێنن، به‌ڵام له لایه‌ن كرێكارانه‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌درێت و كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كانیان ناهێنن.