ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی ئێران و كوردستان، خه‌ڵك به ئیراده و تووڕه‌یه‌كی زۆرتره‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، شیراز، ورمێ، ئابدانان، ئیلام، ئه‌هواز، ڕه‌شت، قشم و چه‌ندین شاری دیكه، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به كۆماری ئیسلامی هاتنو سه‌ر شه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵی هه‌ندێك له ناوچه‌كانیان به ده‌سته‌وه گرت. به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م ١٢ هه‌زار هاووڵاتی ناڕازی، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان به‌شێك له جه‌سته‌یان له ده‌ستداوه.
