به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، سه‌ره‌ڕای له سه‌ره‌وه بوونی ڕێژه‌ی سه‌ركوتی هاووڵاتیان، هێشتا به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی تاران، ته‌وه‌رێز، ئیسفه‌هان، یه‌زد، ڕه‌شت، قه‌زوین، قوم، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز و چه‌ندین شاری دیكه، دژ به حكومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له زۆربه‌ی شاره‌كان، ناڕازیان كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناوه‌نده‌كانی حكومه‌تیان له ناو بردووه و ته‌نانه‌ت له شاری ئه‌هواز خۆپێشانده‌ران هێرشیان بردۆتە سه‌ر ناوه‌ندێكی هێزه ئه‌منیه‌كان كه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هێشتا تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی ڕژیمدا به‌رده‌وامه.
