ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران و كوردستان له زیاتر له ٧٠ شار و شارۆچكه‌ی ٢٦ پارێزگای ئێران، دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان له شاره‌كانی ئیلام، كرماشان، یه‌زدانشه‌هر، ئیسفه‌هان، نه‌جه‌ف ئاباد، یاسوج، تاران، مه‌شهه‌د، هه‌مه‌دان و ده‌یان شاری دیكه، ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاره‌كان له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كۆنترۆڵ كرا. شایانی باسه تاكوو ڕۆژی ده‌یه‌مینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵ، زیاتر له ٢٩ هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و زیاتر له ١٢١٠ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی كراون.
