ڕۆژی ڕابردوو، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له نۆیه‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وام و ناڕازیان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له ٧٨ شار له ٢٦ پارێزگا، دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكار و گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون. به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له خۆپێشاندانه‌كاندا لانیكه‌م ١٩ هاووڵاتی كه ناسناویان به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێكیان له خراپیدایه. هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ٩٨٠ هاووڵاتی له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژانه ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زۆرتر ده‌بێته‌وه.
