شه‌وی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ڕژییمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانیان له خه‌ڵكی ناڕازی كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكاران له زانكۆكانی سه‌نعه‌تی شاهرود، عه‌لامه ته‌باته‌بایی، تاران، علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان و چه‌ندین زانكۆی دیكه، دژ به سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به وتنه‌وه‌ی درووشم كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون.
