ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی كانگه‌ی زه‌ڕشورانی تیكاب، له پانزده‌یه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كانیان، نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك له ناڕازیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
