به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مروڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی له زیندانی ورمێ به ناوی “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تیكردنی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ناوبراو، له ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و پاش ١٣ ڕۆژ تووشی دابه‌زینی زه‌ختی خوێن و خوێنبه‌ربوونی مه‌عده بووه.
