به پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ریسا كه‌ماڵی ئه‌رده‌كانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی له حه‌فته‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامی به مانگرتنه‌كه‌ی دا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی ئه‌و شاره كرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاشان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “ئه‌ندامتی له گروپه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، سه‌رجه‌م حوكمی ٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و بێبه‌ش كرانی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كان، له ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه مانی له خورادن گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
