ڕۆژی سێشه‌ممه كرێكارانی په‌یمانكاری موخابرات له شاره‌كانی “پیرانشار، ماكۆ، مه‌هاباد، میاندووئاو، خۆی، سه‌رده‌شت، چایپاره، سه‌ڵماس، ورمێ و پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی”، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
نارازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ربری و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌ڕێوه‌چوونه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هه‌روه‌ها لابردنی شیركه‌ته ده‌ڵاله‌کان بوون.