ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له كانگه‌ی زه‌رشورانی تیكاب، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
