ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی کانگه‌ی زه‌رشورانی تیكاب له ده‌یه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ئه‌و كانگه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چەندین جار كۆبوونه‌وه و مانگرتن له ڕۆژانی ڕابردوودا، نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه و‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ر كردن و ساز كرانی دۆسیه له كۆمه‌ڵێك له كرێكاران كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.
