ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌یشه‌كری میان ئابی كه‌رخه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و له حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.
