ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كری حه‌فت ته‌په دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به به‌رپایی ڕێپێوانێك و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ خورادنی كرێكاران دابین كراوه؟، نه‌ك ته‌نیا به‌شی یه‌ك ژه‌می كرێكاران ناكات، به‌ڵكوو پێویسته كرێكارانبڕێك پاره‌ی دیكه‌ی له سه‌ر دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن به‌رده‌وامی به پیشه‌كه‌یان بده‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و واحده بوون.
 
		
