ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك له ٤١مین ڕۆژدا به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌ندی ڕا گه‌یاندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه كێشه‌ی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ته‌نانه‌ت له ٤١مین ڕۆژدا به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی شوێنی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها لابردنی جیاكاری له پێدانی حه‌قده‌ست بوون.