كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك بۆ ٣٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام، دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسان و وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایەوە و مانیان گرت.
به وته‌ی مانگرتووان، له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان و ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكارانی ئه‌و واحده، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران تووشی كێشه‌ی كار بوون و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌سه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له یه‌ك مانگ مان گرتنی كرێكاران له‌و شیركه‌ته، هێشتا به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته وڵامی كرێكارانیان نه‌داوه‌ته‌وه و بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن.