ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پرۆژه‌ی ئیرانماڵ له تاران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
حه‌قده‌ستی كرێكارانی پرۆژه‌ی ئیرانماڵ له تاران بۆ ماوه‌ی زۆرتر له سێ مانگه پێیان نه‌دراوه و به ته‌نیا بۆ ڕاوه‌ستاندنی كۆبوونه‌وه‌كانی كرێكارانی ناڕازی به‌ڵێنی درۆیان پێ دراوه. ناڕازیان دیسان وه‌كوو كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه له به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه و دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.