ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شیركه‌ت نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ده‌یه‌می پارسی جنوبی، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ده‌سته گرتنی پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.
