ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شوۆفێرانی تاكسی له ڕێگای ئێزە بۆ ئیسفه‌هان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری ئیزه كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان، ئۆتۆمبیله‌كانیان تووشی كێشه بوون و هه‌روه‌ها به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی نرخی بنزین و كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل، گوشاری زۆری ئابووری له سه‌ر شۆفێرانه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبانی وڵات، كەمكردنه‌وه‌ی نرخی بنزین و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر شۆفێرانی ناڕازی بوون.