ڕۆژی ڕابردوو دوكانداران و كه‌سه‌به‌ی شاری سێمیرۆم سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه دوكانه‌كانیان داخست.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، “مێهران به‌هرامیان” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له به‌ره‌به‌ره‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم” و “چالاکی چه‌كداری دژ به كۆماری ئیسلامی“، له شاری سێمیرۆم ئێعدام كرا. شایانی باسه برایه‌كی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دا، گیانی به‌ختكردووه و هه‌روه‌ها برایه‌كی دیكه‌شی به ناوی “فازڵ به‌هرامیان” مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه