ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری شیراز، به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دژ به سه‌ركوتی هاووڵاتیان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكاران دا.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری گیانبه‌ختكردنی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها سزادانای تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون.
