به‌پێی ڕاپۆرتی خه‌ێندكارانی یه‌كگرتوو، مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شیراز له چواره‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شداربووانی مانگرتنه‌كه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كادری ده‌رمان و پزیشكان، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كادری ده‌رمان به هۆی ده‌رمانكردنی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه و پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌ڵامی تاوانه‌كانی بداته‌وه. له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندكاران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و كۆبوونه‌وه.
