“تاهر نه‌قه‌وی و ودوود ئه‌سه‌دی” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستیان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیان ڕه‌وانه‌ی بێهداری به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرابوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكان، به‌رپرسانی زیندان ڕێگریان له ناردنی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه كردووه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له ڕۆژانی ڕابردوودا دژ به بێبه‌ش كرانی ئه‌و دوو زیندانیه له ده‌رمان، له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كۆبوونه‌وه و زۆرجارله لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان.
