به پێی ڕاپۆرته‌كان، “تاهر نه‌قه‌وی و ودوود ئه‌سه‌دی” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤێن، سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی به‌رپرسانی زیندان، به‌رده‌وامن له مانگرتن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه دژ به ناڕوونی چاره‌نووسیان و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، مانیان له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه. شایانی باسه به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زیندانی ئێڤین، به مه‌به‌ستی ناچار كردنی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بۆ كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕهوانهیانەی کردبوون، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری ئه‌و دوو چالاكوانه و كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، به‌رپرسانی زیندان ناچار به گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌نده‌كانیان بوون. به پێی هه‌واڵه‌كان، هاوسه‌ری “تاهر نه‌قه‌وی” به ناسناوی “سۆهه‌یلا سدقیانی” به تۆمه‌تی به‌رپایی كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، به شێوازێكی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
