ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، زیاتر له ١٥٠٠ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، زیندانیانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه به دوڕاندنی لێویان، وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره، نا بۆ مردن“، هه‌ڵكردنی پلاكارد و كۆبوونه‌وه، دژ به له سێداره درانی هه‌موو زیندانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌نكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه به‌ندكراوانی مانگرتوو جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵك و هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی، سنفی، ژینگه‌یی و سیاسی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بوون.