ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌كانی “ودوود ئه‌سه‌دی و تاهر نه‌قه‌وی” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژ به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سەر ئه‌و دوو زیندانیه مانیان گرت.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له ڕۆژی سێهه‌مینی مانگرتنه‌كه‌یاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا كاتی كۆتایی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ریان و هه‌روه‌ها كۆتایی مانگرتنی ئه‌و دوو زیندانیه له خواردن، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی. شایانی باسه ڕۆژی ڕابردوو، “سۆهه‌یلا سدقیانی” هاوسه‌ری “تاهر نه‌قه‌وی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به مانگرتنی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو.
