ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه، له شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا ده‌ستیان له كاره‌كانیان كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
