ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی به‌شداربوو له ئه‌زمونه‌كانی دانشنامه‌ی پسپۆڕی، بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ئه‌زمونانه،له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شێوازی داڕشتنی پرسیاره‌كانی ئازمونه‌كه و پێدانی پاون، به جیاكاری و نابه‌رابه‌رییه‌وه بووه و ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه به هۆی قه‌بووڵ نه‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تهوە سه‌همیه‌ی قه‌بووڵیان نییه. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خوازیاری ڕوونكردنه‌وه وپێداچوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشت سەبارەت بەم بابه‌ته بوون.