ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له شاری شوش، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. كرێكارانی ناڕازی له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
