ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی كارخانه‌كانی موخابرات له شیراز دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتوو و كاتێك داوای داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی موخابراتی فارس هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كات. شایانی باسه كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئەو شیركه‌تە كه‌متر له هێڵی هه‌ژارییه و ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ش به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت.