ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به مانگرتن له به‌رده‌م ستادی ناوه‌ندی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری مه‌شهه‌د، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و سه‌ختی پیشه‌كه‌یان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی پزیشكین گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
