کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولادی ئیسفه‌هان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولادی ئیسفه‌هان 2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی فولادی ئیسفه‌هان دژ به‌ گواستنه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی فولاد بۆ سندوقی كشوه‌ری كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی فولاد بوون.