ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی میللی مس بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م ده‌فته‌ری “ئه‌حمه‌د ئه‌ناركی محه‌ممه‌دی” كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری “ئه‌ناركی” له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی “سهرچەشمه”ی ڕه‌فسه‌نجان كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسان و نوێنه‌رانه‌وه نه‌ك ته‌نیا و‌ڵامیان نادرێنه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خانه‌نشینكراوان خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی مس بوون.
