ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاری ئیسفه‌هان، به به‌رپاکردنی ڕێپێوانێك دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ن پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد، وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه له سه‌ر بابه‌تی كێشه‌ی خانه‌نشینكراوان بوون.