ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، دیسانه‌وه ڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمینی ئیجتماعی” له شاری ئه‌هواز به وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێك له دژی به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر بینای ئوستانداری و فه‌رمانداری ئه‌و شاره خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شاره له ڕێكه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان نه‌دراوه.