ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له ئێران و كوردستان، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و هەواڵانەی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراواندا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌ركوتی ناڕازیان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
