به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێك له ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێشتا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به دهستماتن گه‌یشتوون، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی زاهدان، ئیرانشه‌هر، چابه‌هار و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی نیزامی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان. جێگای ئاماژه‌یه كه هاووڵاتیانی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ترساندنی هاووڵاتییان، به بێ هۆكار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك و شارومه‌ندان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه.
