به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین حه‌فته له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تكاره‌كه‌ی و كوشتاری دڕندانه‌ی ناڕازیان، هێشتا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شاره جیاوازه‌كان.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزێكی زۆری سه‌ربازی و سه‌ركوتی ناڕازیان ڕه‌وانه‌ی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران كراون و هاوكات كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان، هێشتا له زۆربه‌ی شاره‌كان هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی داخراوه و شارومه‌ندان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نییه.
