به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٢ ڕۆژ له داخستنی هێڵی ئینته‌رنێتی جیهانی له ئێران، هێشتا كه‌شی توندی ئه‌منی له شاره جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وامه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ناڕازی، هێزێكی زۆری سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كان كردووه و هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیانی له شاره جۆراوجۆره‌كان ده‌ستپێكردووه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به هه‌زاران كه‌س له ئێران و كوردستان به هۆی به‌شداریان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه هێشتا كۆمه‌ڵێكی زۆریان له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
