شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ساڵحیه‌ی تاران له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو خۆپێشاندانیان كرد و هاوكات هه‌زاران شارومه‌ند له ڕێزی وه‌رگرتنی تانكه‌ر و دینام دا سه‌رگه‌ردان بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ساڵحییه دژ به ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی شاری تاران به‌دوای كڕینی مه‌خزه‌نی ئاو و دینام سه‌رگه‌ردان بوون و نرخی ئه‌و دوو پێداویستیه چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌ندێك له كارناسانی ئابووری به میدیاكانیان وتووه كه مافیای بازاڕ له پشت فرۆشتنی تانكه‌ر و دینام دایه.