له ڕۆژانی ڕابردوو داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری، زه‌خت و فشاریكی زۆریان خستۆته سه‌ر ژنان و كچانی كوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەقزه‌وه، پۆلیسی هاتووچۆ لە ڕێگەی کامێراوە دۆخی حیجابی شۆفێران و شه‌رنشینانی ئۆتومبێله‌كان کۆنترۆڵ ده‌كات و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پابه‌ندی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ نه‌بوون ڕاده‌ستی پۆلیسی ئه‌منیه‌ت ده‌كات. به وته‌ی هاووڵاتیان، پۆلیس له ڕێگه‌ی پەیوەندی ته‌له‌فونیه‌وه شۆفێران ئاگادار دەکاته‌وه کە ئه‌گه‌ر یاساكان پێشێل بكه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلەکەیاندا ده‌گیر‌یێت.