له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتی له شاره‌كانی مه‌ریوان و مه‌هاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، “یه‌عقوب مه‌بزوله” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی “ڕامین سهیاحیان و عه‌تا مورادی” هاوكات له‌گه‌ڵ سێ هاووڵاتی دیكه كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه به ناوه‌كانی “ڕه‌فێق، حاته‌م و زانكۆ“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
