له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و شیروان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “دانیال نیازی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “زانیار كه‌نعانی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له شاره‌كانی سنه و شیروان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
