به پێی دوایین زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له منداڵان كه به‌شداریان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا كردووه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “نازه‌نین موسه‌وی و فه‌رهاد بیدخۆری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌بزه‌وار، “ڕه‌زا حه‌یده‌ری و شایانی ئه‌سڵ مه‌رز” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شه‌هر، “عه‌لیڕه‌زا مۆئمنی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی دیهلۆران، “مو‌سا موسه‌وی و ئاریه‌ن سه‌له‌حشوور” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ئیزه، “ڕه‌زا سه‌له‌حشوور” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی فولادشه‌هر و هه‌روه‌ها “ئارتین ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.
