به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنێكی گه‌نج له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تاران به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌ییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ویدیۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگا به‌دوای خۆیدا هێناوه و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و كاردانه‌وه‌یان بێت تاكوو به‌كرێگیراوانی ڕژیم بزانن كه هه‌ڵسووكه‌وته دژه ئینسانییه‌كانیان هه‌زینه‌ی هه‌یه.