له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕێكخراوه‌كان و چالاكانی مافی مرۆڤ دژ به سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پزیشكان و كادری ده‌رمان، هێشتا به‌رده‌وامه له جه‌نایه‌ته‌كانی.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی موته‌هه‌ری له شارستانی “گونبه‌د كاووس” سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون یان له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و سه‌ره‌ڕای لێپرسینه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست نه‌كردنی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، ڕووبه‌ڕووی حوكمی قورسی قه‌زایی ده‌بنه‌وه.
